کوردستانی
لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی نووسینگهی كوشتن و نووسینگهی ناوبازاڕی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتن و بهپێی مادهی 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه داواكراوبوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانی دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی هەردوو تۆمەتبار".
ئاماژە بەوەکراوە "پاش كۆكردنهوهی زانیاری و ئهنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست، توانرا ههردوو تۆمهتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگهی كوشتن و نووسینگهی ناوبازاڕی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه دەستگیربكرێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا ههردوو تۆمەتبار (أ، س، ع - د، ك، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە".
س،ر

بیروڕا