کوردستانی

ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا هێنرایە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا هێنرایە سلێمانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا "PCR" لە شاری ئەڵمانیەوە گەیشتە سلێمانی کە بڕی 80 هەزار دۆلار تێچووی ئامێرەکەیە، بەڵام  بەڕێوبەری گشتیی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت "دەبێت هەر پشکنینەکان بچێتەوە بەغدا".

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوبەری گشتیی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە شاری سلێمانی لە ئێستادا دوو ئامێرمان هەیە بۆ دەستنیشانکردنە ڤایرۆسەکە لە شاری سلێمانی".

سەبارەت بەوەی پێویست دەکات بۆ ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان بنێرێتە بەغدا بەڕێوبەری گشتیی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد "بەڵێ دەبێت پشکنینەکان بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی سەنتەرەکە لەبەغدایە و عیراق خۆی سەرپەرشتی  رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات، بۆیە بۆ ئەنجامی کۆتایی بەفەرمی دەبێت لەبەغدا وەربگیرێتەوە"

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا ئەنجامی هیچ پشکنینێکمان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ عیراق جیاواز نەبووە ئەنجامەکە لێرە هەرچۆنێک بوبێت لەوێش هەر ئەو ئەنجامە بووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان