ئابووری
نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانونی دووەمی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی هەر بەرمیلێك بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 79 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
شەڕ و ئاڵۆزی لەجیهاندا بەتایبەت بەردەوامی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری جیهان داناوە، هەروەها بووەتە هۆی ناجێگیریی بەردەوامی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا.
س.ر
س.ر
بیروڕا



