ئابووری
بۆچی دووبارە بەهای دۆلار بەرزبووەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووبارە بەهای دۆلار رووی لە بەرزبوونەوەکرد بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەجۆرێک 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 156 هەزار دیناری عیراقییە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانیش دەڵێت "لەم چەند رۆژەدا بەھای دۆلار ناجێگیرە".
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی لەبارەی دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بانکی ناوەندی عيراقى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی دووەمی 2022 بڕی 108 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بۆ سبەینێ پێنچشەممە ھیچ بڕە دۆلارێک بۆ حەواڵە نافرۆشێت، تەنھا 43 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار بە نەقدی دەفرۆشێت، ئەمەش بڕێکی زۆر کەمە پێویستی و خواستی بازاڕ پڕناکاتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە دوای سەری ساڵ خواستی بازرگانی بۆ دۆلار زیادی کردووە، چونکە لە پێش سەری ساڵ عەملییەی حەواڵە وەستا بوو بەھۆی پشووی بانکەکان حساباتی خیتامی کۆتایی ساڵ، لەئێستادا بەھۆی ئەوەی بانکی ناوەندی فرۆشتنی حەواڵەی کەم کردووەتەوە بازرگانەکان بۆ بەرپرسیارێتی بازرگانی روو لە بازارەکانی دراو دەکەن بۆ کڕینی دۆلار ئەمە خواستی دۆلاری بەرزکردووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق جەختی لە تووندکردنەوەی رێوشوێنی فرۆشتنی دۆلار کردەوە بە رێکار و میکانیزمێکی باشتر بۆ ئەوەی ئەو دۆلارەی لەلایەن بانکی ناوەندی دەفرۆشێت بۆ تەمولیکردنی بازاڕەکانی دەرەوەی بەکارنەھێنرێت".
جەبار گۆران وتی "لەم چەند رۆژەدا بەھای دۆلار ناجێگیرە، تا ئەم دۆخە سەقامگیر دەبێت پێویستە بازرگانان و ھاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداری مامەڵە بن بۆ ئەوەی دوور بن لە زەرەر و زیان".
س.ر