گێتی

باندێكی دزیكردن دەستگیركران.. ئۆتۆمبێلیان بەناوی ترایی وەرگرتووە و فڕاندوویانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكی دزیكردن دەستگیركران.. ئۆتۆمبێلیان بەناوی ترایی وەرگرتووە و فڕاندوویانە
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات و ئەندامەكانیان دەستگیردەكەن كە لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكیان فریوداوە و كاری تاوانكارییان ئەنجامداوە .

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتی (حەیدەر جەلال) بەڕەگەز عەرەب ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس2022) لە ناو شاری سلێمانی دزراوە، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەكانمان دەستیانكرد بەلێكۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەست هات لەسەر ئەم رووداوە، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیركران كە پێكهاتبوون لە هەر سێ تۆمەتبار ( ع , ع ، م ) و ( ه ، ح ، ح ) و ( پ ، ك ، ح ) بەڕەگەز كورد تەمەنیان لە نێوان 30 – 35 ساڵیدایە ".

باسی لەوەشكردووە "بەپێی لێكۆڵینەوەكان كاری ئەم باندە فریودانی ئەوكەسانەبووە كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری كەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەكاتی (ترایی) تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێی دەدزن، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە سەرجەم تۆمەتباران رووبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە و  پاش تەواوبونی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی ".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان