کوردستانی

پزیشكانی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكانی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە چەند شوێنێك هەواڵێك بڵاوكرایەوە لەسەر مانگرتنی پزیشكانی سلێمانی بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین ئەو هەواڵانە دورن لە راستییەوە بەردەوامین لەسەر كارو خزمەتی هاوڵاتیان.

لە روونكردنەوەیەكی دەستەی پزیشكانی سلێمانی هاتووە "پزیشکان و کارمەندان لە هەموو بەشەکان بە بەرپرسیارانەو بە دڵسۆزانە کاری خۆیان دەکەن و لەگەڵ ئەوەی باش دەزانن لە ریزی پێشەوەی ئەوانەدان کە مەترسیان لەسەرە، نەک مانگرتن کەس داوای مۆڵەتیشی نەکردووە".

باس لەوەشكراوە "داوا کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی نەشتەرگەری حاڵەتە ساردەکان، واتا ئەو نەشتەرگەریانەی کە دەکرێ دوا بخرێت بۆ چەن هەفتەیەک دوا بخرێت، تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوی لۆد لەسەر نەخۆشخانەکان، بۆ رێگە گرتن لە تێکەڵ بوونی خەڵک لەناو نەخۆشخانەکان و قاوشەکاندا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکەین لەم کاتە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بکەن و کاتی خۆ دەرخستن و خۆ نواندن و چەواشە کردنی خەڵک نیەو دۆخەکە ئەوە هەڵناگرێت، هەروەها داوا لە راگەیاندنەکان دەکەین لەم بارو دۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەدواداچونی تەواو بکەن بۆ ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە پێیان دەگات پێش بڵاو کردنەوەی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان