گێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی لە بەغدا كۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عیراق، روبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەكدارەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزەكان كرد و رایگەیاند “هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكان فاكتەرێكی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەوپێناوەشدا هەموومان هاوكاربین".
وتیشی "پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عیراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین".
     
ك م

بیروڕا