کوردستانی
كامیل عەبدولقادر لە مەودا میدیا-وە داوایەك ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كامیل عەبدولقادر ئەو بەركەوتووەی چەكی كیمیایی كە ساڵێكە لە وڵاتی ئەڵمانیایە بۆ وەرگرتنی چارەسەر تا ئێستا چاوەڕێی خێزانەكەی دەكات بۆ ئەوەی ڤیزای پێ بدرێت و بچێتە ئەڵمانیا بۆ خزمەتكردنی كە بڕیارە نەشتەرگەری چاندنی سییەكانی بۆ بكرێت.
كامیل عەبدولقادر بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا چاوەڕێی ئەوە دەكەم كە خێزانەكەم ڤیزا وەربگرێت و بگاتە ئەڵمانیا، وڵاتی ئەڵمانیاش مەرجی داناوە كە دەبێت كۆرسێكی فێربوونی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان وەربگرێت بۆ فێربوونی زمان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو مەرجەی ئەڵمانیا بۆ خێزانەكەم قورسە، ئێمە داوامان كردووە سەرەتا خێزانم بێتە ئەڵمانیاو دواتر ئەو كۆرسی فێربوونی زمانە وەربگرێت بەڵام تا ئێستا وەڵاممان وەرنەگرتوەتەوە ئایا ئەڵمانیان رازی دەبێت یان نا".
باسی لەوەشكرد "نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و لە سەرئاستی تاكە كەسیش هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی خێزانم ڤیزا وەربگرێت سەردانی ئەڵمانیا بكات چونكە بۆ چاودێریكردنی منێكی نەخۆش پێویستم بەكەسێكە كە لەلام بێت".
ناوبراو لە مەودا میدیا-ەوە داوای كرد كە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەرچیان لە دەستدێت بیكەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە خێزانەكەی بگاتە لای و بتوانێت وەك هاوكارێك لەگەڵ بێت.
لەبەر ئەوەی مەترسی زۆر هەیە لەسەر ژیانی لەڕووی تەندروستیەوە بەهۆی نەخۆشی لەکارکەوتنی سیەکانیەوە بەهۆی گازی خەردەلەوە ئەڵمانیا ڕازی بووە مافی مانەوەی نەناردنەوەی پێ بدات، پزیشکە ئەڵمانیەکان ڕازی بوون بەوەی نەشتەرگەری چاندنی سیەکانى بۆ ئەنجام بدەن.