گێتی
پاسپۆرتی عیراق دووەم خراپترینی جیهانە بۆ ئەمساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ساڵانە بەپێی کۆمەڵێک پێوەر لە جیهاندا باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان دەخرێنە ریزبەندییەوە، بۆ ئەمساڵ پاسپۆرتی عیراق لە ریزبەندی خراپترینەکانە.
کۆمپانیای هێلێنی لەندەنی بۆ ساڵی 2023 باشترین و خراپترین پاسپۆڕتەکانی جیهانی دیاریکرد، لەو ریزبەندییەدا پاسپۆرتی عیراق دووهەم خراپترینە لەدوای پاسپۆرتی ئەفغانستان، ریزبەندییەکە بۆ پاسپۆرتی 199 وڵات کراوە، بە پێی ئەو لیستە بڵاوکراوەتەوە پاسپۆرتی ئەفغانستان لەوەی عیراق خراپترە کە بێ ڤیزە هاوڵاتییانی دەتوانن سەردانی 27 وڵاتی پێبکەن.
لە ریزبەندی باشترین پاسپۆرت، ژاپۆن لە پلەی یەکەمدایە کە دەتوانرێت بەبێ ڤیزە سەردانی 193 وڵاتی پێبکرێت لەدوای ژاپۆن، سەنگاپوور و کۆریای باشوور پێکەوە لە ریزبەندی دووەم و ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە پلەی سێیەمدان.
پاسپۆرتی ئێرانیش لە ریزبەندی 99 دێت و خاوەنی پاسپۆرتەکەی دەتوانێت بەبێ ڤیزە سەردانی 43 وڵات بکات.

باشترین پاسپۆرتەکان لە جیهاندا؛
1- ژاپۆن
1- ژاپۆن
2- سەنگاپوور و کۆریای باشوور
3- ئەڵمانیا و ئیسپانیا
4- فینلاند، ئیتاڵیا و لوکسمبۆرگ
5- نەمسا، دانیمارک، هۆڵەندا و سوید
6- فەرەنسا، ئایسلاند، پۆرتوگال، بەریتانیا
7- بەلجیکا، چیک، نیوزیلاند، نەرویج، سویسرا و ئەمەریکا
8- ئوسترالیا، کەنەدا، یۆنان، ماڵتا
9- هەنگاریا و پۆڵەندا
10- لیتیوانیا و سلۆڤاکیا
خراپترین پاسپۆرتەکان:
1- ئەفغانستان
2- عیراق
3- سوریا
4- پاکستان
5- یەمەن
6- سۆماڵ
7- نیپاڵ و فەلەستین
8- کۆریای باکوور
9- کۆنگۆ، لوبنان، سریلانکا و سوودان
10- ئێران
ژ.م
ژ.م