گێتی
ئامانجی سەردانەكەی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كردو وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئامانجی سەردانەكە ئاشكرا دەكات و راشیگەیاندووە "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ كۆبووەوە".
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانوونی دووەمی 2023 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدراڵ كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی كرایەوە".
باسی لەوەشكردووە "سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر رێگە هەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئێمە رێككەوتنی لایەنەكان و كارنامەی وەزاریی حكومەتمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان".
راشیگەیاندووە "سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدرال دووپاتی كردووەتەوە كە خواستێكی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عیراقدا بێت".
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكردووە "تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2023 و وردەكاییەكانی پشك و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی و هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی كرا هەروەك لە رێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزیدا هاتووە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیداری بودجە و نەوت و گاز لە چوارجێوەی دەستووردا و گرنگی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكانی هێزی پێشمەرگەی كورستان وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عیراقی فیدراڵ و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو" .
ك م