کوردستانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارەی سبەینێ یەكشەممە 8ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستا لە بارەی پرسی نەخۆشی كۆرۆنا كۆببێتەوە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت چەند بڕیارێكی نوێ دەدرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەبارەی پرسی ڤایرۆسی كۆرۆناو خۆپارێزی و رێنمایی بۆ هاوڵاتیان سبەینێ یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی كۆرۆناو خۆپارێزی و چەندین بڕیاری نوێ لە كۆبوونەوەكەدا دەكرێت".
پێشبینی دەكرێت سبەینێ تاوتوێی پرسی راگرتنی دەوامی فەرمانبەران بدرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا تێپەڕاندنی دۆخی مەترسیدار لەسەر نەخۆشی كۆرۆنا.