گێتی
وەزارەتی نەوتی عیراق بەشە نەوتی هاوڵاتییانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و دەست بەدابەشكردنی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات "ئەمڕۆ یەكەمین بەشە نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە و بڕەكەی 50 ملیۆن لیترەو بە نرخی 500 دینار بۆ لیترێك دەدرێتە هاوڵاتییان".
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "پاش سەردانەكەی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا، كە چەندین بابەتی تایبەت بەكێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت".
باسی لەوەشكردووە "پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، بەڵام لەسەردانی سەرۆكی حكومەت داوایكرد ئەم نرخە بۆ هاوڵاتییان كەم بكرێتەوە، بۆئەوەش وەزارەتی نەوتی عیراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە".
راشیگەیاندووە "ئەمڕو 12ی كانونی دووەمی 2023 یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هەولێر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش دەكات".
ك م