کوردستانی

ئەم هەفتەیە چی روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە چی روودەدات
مەودا میدیا-

پزیشكێكی پسپۆر لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ لە بارەی نەخۆش كۆرۆنا چەند مەترسیەك دەخاتەڕوو و دەڵێت ئامانجم ترساندن نییە و پێویستە هاوڵاتیان زۆر زیاد لە پێویست وشیار بن.

رەوەند عەبدوڕەحمان، پزیشكی پسپۆڕ لە بواری نەشتەرگەی سنگ و دڵ لە نوسراوێكدا باسی لەوەكردووە "بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە خەتەرێكی گەورەداین، لە لایەن هاتنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی بەشێوەی قاچاخ لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەها رانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عیراق".

باسی لەوەشكردووە "بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆی 100 كەس پێنج كەس توشی كۆرۆنا دەبن، بەو پێیە بێت پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ئەم هەفتەوە تا هەفتەكانی داهاتوو 250 هەزار هاوڵاتی توشی نەخۆشی بێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو بابەتەم بۆ ترساندنی هاوڵاتیان نییە، بەڵگو بۆ وشیاركردنەوەی زیاد لە پێویستی هاوڵاتیانە، تا دەكرێت پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن، بەباشی خۆیان بپارێزن و زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە و تێكەڵ بە قەرەباڵغی نەبن".

Qaiwan
Qaiwan