گێتی

بەرپرسێکی پێشووی ئێران لە سێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی پێشووی ئێران لە سێدارە درا
مەودا میدیا-

دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بەسەر عەلیرەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئێراندا سەپاند، بەیانی ئەمڕۆش حوکمەکەی جێبەجێکرا.

ئاژانسی هەواڵی میزان لە راپۆرتێکدا کە 11ی کانونی دووەمی 2023 بڵاویکردەوە، دادگاییکردنی ئەکبەری کە بە گومانی سیخوڕی بۆ رێکخراوە سیخوڕییەکانی بیانی لە لایەن هێزە سیخوڕییەکانەوە راگیرابوو، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوەچوو و حوکمی لە سێدارەدانی بە پشت بەستن بە "بەڵگەی چەسپاو" بۆ دەرچووە.

دادگای باڵای ئێران دوای ئەوەی داوای تانەدان لە بڕیارەکەیدا پشتڕاستکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2023 حوکمی سێدارەکەی جێبەجێکرا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان