کوردستانی
داوای پاداشتێكی تایبەت بۆ پزیشكان و كارمەندان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكیی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، لیژنەی هاوبەشی بەدواداچونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواى كردووه پاداشتێكی تایبەت بە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بدرێت.
رێبوار ئەحمەد، سەرۆكیی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەکو لیژنەی هاوبەشی چاودێری پەتای کۆرۆنا بەپێویستی دەزانین، نوسراو ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ خەرجكردنی پاداشتی تایبەت بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی".
ئەوەشی خستەڕوو"لە پێناو هاندان و توندوتۆڵکردنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوە و بڵاِونەبونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیار بدەن، بەخەرجکردنی بڕە پارەیەکی شایستە بۆ ئەو پزیشک و کارمەندانەی کە بەریەککەوتنیان لەگەڵ گومانلێکراوان و توشبوانی کۆرۆنا هەیە".
وتیشی "نوسراومان ئاراستەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە پاككردنەوە كردووە بۆ ئەوەی خۆپارێزی تایبەت بكەن و داواشمان لە قائیمقامیەت كردووە كە تەواوی كافتریاو باڕەكان دابخرێن، هەروەها تەواوی مەرزەكان پابەندبن و ئۆتۆمبێلەكان دەستكێش و كەمامە بەكاربهێنن".
ئەو داواكاریەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاریدا مانگانە بڕی 500 هەزار دینار بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی خەرج بكات كە كار لەگەڵ نەخۆشانی كۆرۆنا دەكەن.