کوردستانی

دەنگۆی توشبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم بە كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگۆی توشبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم بە كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە
مەودا میدیا-

بڵاوبوونەوەی هەندێك وێنەی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەی دوێنێی بەغدا گومانی لای هاوڵاتیان دروستكردووە.

هەر چەندە مەودا میدیا هەوڵیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان قسە بكات، بەڵام بەردەست نەبوو.

لای خۆیەوە محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو وێنانەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بڵاوبوونەتەوەو كلێنسی بەكارهێناوە لە دەموچاو و لوتی، شتێكی ئاساییە".

وتیشی "دكتۆر سامان هیچ گرفتێكی نییە و توشی نەخۆشی كۆرۆنا نەبووە، هەروەها گومانیشی لێ ناكرێت چونكە ئەو لە ماوەی رابردوو سەردانی دەرەوەی وڵاتی نەكردووە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دڵنیایدا لەوەی كە ئەو دوو حاڵەتەی بڵاوبوەتەوە شتێكی ئاساییە و وەك هەر كەسێكی تر كەرۆژانە بەكاری دەهێنێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان