گێتی

حەج و عومرەی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەج و عومرەی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

حەج و عومرەی سلێمانی داوادەكات هەموو ئەو كەسانەی ساڵی پار فەریزەی حەجیان دواخستووە بە زوویی سەردانیان بكەن تا دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەمساڵ ئامادەی ئەنجامدانی حەج دەبن یان دوای دەخەنەوە.

كامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی  لە ئاگادارییەكدا داوایكردووە "هەموو ئەو هاوڵاتییانەی كە ساڵی پار بەهۆی زۆری تەمنیانەوە نەیانتوانی فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، ئەوانەی كە وادەكەیان دواخستووە یاخود ئەوانەی تنازولیان بۆ كراوە، بە خۆیان و پاسپۆرتەكانیانەوە لە ماوەی سێ رۆژدا پەیوەندی بكەن بە حەج و عومرەی سلێمانییەوە لە گەڕەكی كانی با لە ناو مزگەوتی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەریس".

راشیگەیاندووە "مەبەست لە سەردانەكە بۆ دڵنیاكردنەوەمانە لەوەی ئامادەن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن یاخود لێخۆشبوون دەكەن بۆ كەسانی دیكە".

ك م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان