کوردستانی
کەشوهەوا رێگرە لە بەردەم رشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریداوە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەرمان بڕشێنێت سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت "ئەمڕۆ کەشوهەوا لەبار نییە بۆ رشاندنی دەرمان بەناو بازاڕدا".
لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کەشوهەوا لەبار نییە بۆ رشاندنی دەرمان بەناو بازاڕدا، چونکە بای هەیە دەرمانەکە بەباشی بڵاونابێتەوە هەر لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا دەست دەکەین بە رشاندنی دەرمانەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دەرمانە هیچ زیانێک بە مرۆڤ ناگەیەنێت تەنها لە کاتی رشاندنی دەرمانەکەدا ئەو شوێنە چۆڵدەکرێت، دواتر هاوڵاتییان دەتوانن هاتووچۆی تێدا بکەن".
لەشکر حامید وتی "سەرەتا لە شوێنە قەرەباڵغەکانی ناو بازاڕ دەست پێدەکەین، هەروەها بەرێژەیەک دەرمانەکە دەڕێژین کە هەم ڤایرۆسەکە دەکوژێت و هەم زیان بە هاوڵاتییان ناگەیەنێت".