گێتی

بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی گیانیانلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی گیانیانلەدەستدا
مەودا میدیا-
 

لە روودایی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی گیانیانلەدەستدا، رووداوەکە لە شاری برۆڤاری هەرێمی کیێڤ روودیداوە. 

 
بەگوێرەی هەواڵەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا و پشتڕاستکردنەوەی پۆلیسی ئەو وڵاتە، دێنیس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا و یێڤگین ئێنین، جێگری یەکەمی وەزیری ناوخۆ و یورا لوبکۆڤیچ، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ناوخۆ لە رووداویی تێکشکانی هێلیکۆپتەری وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە شاری برۆڤاری هەرێمی کیێڤ روودیداوە و بەو پێیەی دەمێکی شەڕ لەو ناوچەیە نەماوە هۆکاری روودانەکەی تا ئێستا دیارنییە، بەڵام ناوبەناو روسیا ئەو ناوچەیە دەکاتە ئامانج.

هێلیکۆپتەری وەزیری ناوخۆ لە نزیک باڵەخانەیەک و باخچەیەکی ساوایان کەوتووەتە خوارەوە و هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئۆکرانیا و خەڵکی ئاسایی 18 کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

 



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان