ئابووری
بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبوونەوەیەكی نائاسایی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرانبەر دینار فڕی و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای 100 دۆلار دوو هەزار دینار زیادیكرد.
بەپێی نرخەكان كە لە بازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی بڵاوكراوەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2022 لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار گەیشتە 162 هەزار و 500 دینار لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 160 هەزار و 500 دینار".
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە كاتێكدا چەندینجار بانكی ناوەندی هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار و تا ئێستاش چەندین لێدوانی جیاواز لەوبارەیەوە دراوە بەڵام نەتوانراوە بەهای دۆلار هاوشێوەی پێش مانگێك بگەڕێتەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار.
ك م