کوردستانی

بڕیارێکی تایبەت بەو کەسانە دەردەکرێت کە بەقاچاخ دێنەوە شاری هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بڕیارێکی تایبەت بەو کەسانە دەردەکرێت کە بەقاچاخ دێنەوە شاری هەولێر
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا بڕیارێکی تایبەتی بەو کەسانە دەرکرد کە لە وڵاتی ئێرانەوە بە قاچاخ دێنەوە شاری هەولێر.

 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند "بەداخەوە نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاوڵاتییانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، چونکە دواتر رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت".

پارێزگاری هەولێر وتی "ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا شێرپەنجەی هەبووە و چووەتە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان