کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی دۆخی ئێستای دەروازەی سنووری مونزریە دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی دۆخی ئێستای دەروازەی سنووری مونزریە دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەروازەی  مونزریە دەکەوێتە سنووری ئێران کە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق لەو دەروازیەوە هاتووچۆ دەکەن کە دەکەوێتە قەزای خانەقین کارمەندێکی تەندروستی ئەو دەروازەیەش دەڵێت "تاوەکو ئێستا لەو دەروازەیە کەسی گومان لێکراو نەبووە کە گومانی ئەوەی لێبکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت".

لە دەروازەی مونزریە هاوشێوەی دەروازەکانی دیکە رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بورهان عەبدوڵڵا، کارمەندی تەندروستیی لە دەروازەی سنووری مونزریە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا هاتووچۆ کردنی هاوڵاتییان لە رێگەی ئەو دەروازەی مونزریە کەمی کردووە، هەروەها رۆژانە پشکنین بۆ 10 کەس کەمتر ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێوەیەکی باش پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە لە رێگەی دەروازەی موزریەوە هاتووچۆ دەکەن، هەروەها هەرکەسێک پشکنینەکەی باش بوو پاسپۆرتەکەی مۆر دەکەین ئینجا رێگە دەدەین بڕوات".

بورهان عەبدوڵڵا وتی "تاوەکو ئێستا کەسی گومان لێکراو نەبووە کە گومانی ئەوەی لێبکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان