کوردستانی

حکومەتی چین هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی چین هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

حکومەتی چین بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ هاوکارییەکانی گەیاندە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئاداری 2020  د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "حكومه‌تی چین 200 هه‌زار ده‌مامك و چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ جێی سوپاسه‌".

ئاماژەی بەوەکرد "به‌فەرمی پێشتر داوای هاوكاریمان له‌ وڵاتی چین كردو ئه‌وانیش به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌مانه‌وه‌ هاتن و بڕێك پێداویستی پزیشكییان بۆ دابین كردین".

وەزیری تەندروستی وتی "شه‌وی رابردوو 7 پسپۆڕی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ بڕی 50 هه‌زار تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چینه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌رۆژانی داهاتووشدا ئه‌و تیمه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".

وتیشی "ئەو پێداویستییه‌ پزیشكانه‌ی له‌چینه‌وه‌ هاتوون بۆ عیراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌گاته‌ دەستمان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان