کوردستانی
دوو کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی بە قاچاخ هێنانی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن لیوای 3ی پاسەوانی سنوور دوو هاوڵاتیی ئێرانییان دەستگرکردووە بە تۆمەتی بە قاچاخ هێنانی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان.
لیوای 3ی پاسەوانی سنوور لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "مەفرەزەیەکی بنكەی سەرگەت لە ناوچەی هەورامان توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر داودەرمان و كەلوپەلی پزیشکی، کە دوو ھاووڵاتی ئێرانی دەیانویست بەشێوەیەکی نایاسایی بیھێننە ھەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "كەلوپەلەكان بریتین لە 2 ھەزار و 440 شیت حەب لە جۆری ئەمۆكس كلاو، ھەزار و 340 ئاوی مقەتەری دەرزی لێدان، چوار ھەزار و 788 دەمامك، ھەروەھا 54 دەرزی لە جۆری biomerieux و 44 كیتی تاقیگە و 4 پاكەت زیلادۆكس".