کوردستانی

بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵیی عیراق هەڵدەوەشێندرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵیی عیراق هەڵدەوەشێندرێتەوە
مەودا میدیا- 
 

لە سەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک و لەدانیشتنێکی خۆیدا دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو و ئێستا کە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم داویانە بەنایاسایی لەقەڵەمدا و هەڵیوەشاندەوە.


دادگای فیدراڵیی عیراق دوا بڕیاری خۆی لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد، بڕیارەکە لە سەر داوای چەند پەرلەمانتارێکی عیراقی کە سکاڵایان لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کردبوو درا و بە پێی بڕیارەکە ناردنی ئەو بڕە پارەیە نایاساییە و لە دەرەوەی دەستوورە و هەڵدەوەشێندرێنەوە لەگەڵ ئەوەی هەر بڕیارێکی دیکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو و ئێستاش لە سەر هەرێمی کوردستان درابێت ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەماوەی رابردوودا بڕیار درابوو 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەک ناردنی ئەو پارەیە دواخراوە و لە ئێستاشدا دادگای فیدراڵیی عیراق رێگرە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و بە نایاسایی ناوبرد.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە