تەندروستی

ئایا لەکاتی خەودا پرخە پرخ دەکەیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا لەکاتی خەودا پرخە پرخ دەکەیت؟
مەودا میدیا-


زۆرجار لەکاتی خەودا پرخە پرخی بەرامبەر کەسانی دیکە بێزار دەکات، کۆمەڵێک هۆکار هەن وا دەکەن لەکاتی خەودا پرخە پرخ بکەین، هۆکاری پرخە پرخ چییە؟ بەڵام چارەسەری ئەو پرخە پرخە چییە؟ 

 
هەندێکجار گیرانی لوت بەشێوەیەکی درێژخایەن یاخود شکانی لوت دەبێتە هۆی دروستبونی پرخە پرخ لە مرۆڤدا، پێکهاتە و شێوازی دەم و چەناگە لە رۆخساردا، کەمی خەو و شێوازی خەوتن بەتایبەت لەسەر پشت، تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و نزمی مەڵاشوو، خواردنەوەی کحول و قەڵەوی لە مرۆڤدا، بوونی پڕخە پرخ لە ئەندامانی خێزانەکەدا ئەمانە بەشێکن لەو هۆکارانە وا دەکەن مرۆڤ لەکاتی خەودا پرخە پرخ بکەن، پیاوان بەروارد بە ژنان ئەگەری تووشبوونیان بە پرخە پرخ زیاترە.


چەند ڕێنماییەک و چارەسەرییەک بۆ کەمکردنەوەی پرخە پرخ :

 - دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و نوستن لەسەر لا تەنیشت

- گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەکو دابەزاندنی کێش 

- ئامێری پزیشکی هەناسەی دەستکرد 

- نەشتەرگەری دەم و شەویلگە لە رۆخساردا


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان