کوردستانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی دووەمی 2023 شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێنە سلێمانی و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبنەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکەن.

کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکە کە دیارتریییان پرسی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسی داهات و خەرجییەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرانبەر بە بەغدا و دەرەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی برێت مەکگۆرک بە هەردوولای راگەیاندووە.

 هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی  پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات لەبارەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردن"،

س.ر
Qaiwan
Qaiwan