کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی كارەكانی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا كارەكانی تایبەت بە مامەڵەی هاوڵاتیانی راگرت تا 15ی ئەم مانگە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، بڕیارماندا مامەڵەی هاوڵاتیان تامەوەیەك رابگرین".
ئاماژەی بەوەشكرد "داوای لە هاوڵاتیان دەكەین لە سبەینێوە دووشەممە 9ی ئادار تا 15ی ئادار سەردانمان نەكەن بەمەبەستی راییكردنی ئیشوكارەكان و مامەڵەكانیان، ئەمەش لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتییە".
لە ماوەی رابردوودا چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی تری شاری سلێمانی بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا مامەڵەی هاوڵاتیانیان راگرت لەوانە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.