دۆزی ژن
دوو ژن کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نگین رۆستەمی، خەڵکی سنە بە دەستی هاوسەری پێشووی کوژرا و هاوکات ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فیرووزه مورادی لەلایەن براکەی بە چەقۆ کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "نگین رۆستەمی، خەڵکی سنە و دانیشتووی گوندی (نێ)ی سەر بە شاری مەریوانە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەری پێشووی ئاگر لە جەستەی بەر درا، دوێنێ یەکشەممە 29ی کانونی دووەمی 2023 بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لە چەند رۆژی رابردوودا ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە ناوی (فیرووزه مورادی) تەمەن 26 ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژراوە، دواتر پۆلیس براکەی دەستگیرکردووە".

س،ر