کوردستانی

مووچەی مانگی یەکی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگی یەکی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی 1ی 2022 لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، سبەینێ سێشەممە 31ی کانونی دووەمی 2023 چەکی مووچەی مانگی یەکی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت بە بانکەکان و رۆژی چوارشەممە 1ی شوباتی 2023 مووچەکەیان دابەشدەکرێت

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، لە رۆژەکانی دواتردا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڵاودەکرێتەوە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan