کوردستانی

کنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم، ئەوان بەردەوام پاڵپشتی کەرتی پەروەردە و خوێندن دەبن لە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


کنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم، ئەوان بەردەوام پاڵپشتی کەرتی پەروەردە و خوێندن دەبن لە هەرێم
مەودا میدیا-
 

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، کنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، ئەوان بەردەوام پاڵپشتی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵان لە کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش 650 هەزار دۆلاریان بۆ زانکۆکانی کوردستان و خوێندنی باڵا خەرجکردووە.

 
ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی پەروەردە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کە وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکیخستبوو رایگەیاند، ئەوان بەردەوام پاڵپشتی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی بواری خوێندنی باڵا و پەروەردە بوون لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو بابەتەش یارمەتیی زانکۆکانییان داوە.

لای خۆشییەوە وتی، 650 هەزار دۆلارمان بۆ بەرەوپێشچوونی تاقیگەکان و لایەنی تەکنیکی زانکۆکان و وەک خۆیان توانیویانە لە بواری تەکنۆلۆژیا راهێنانان بە بەرپرسانی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی خوێندکارانی زانکۆ دوای دەرچوونیان بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan