کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت
 مەودا میدیا-
 

لەیادی شەهیدبوونی دوو فەرماندە "لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی" بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) دەکەینەوە.

گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیک و رووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەکی حاشا هەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راشیگەیاند، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان

 
بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan