کوردستانی

فڕۆکەخانەی کەرکووک گەشتێکی دیکە بۆ خۆی زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەخانەی کەرکووک گەشتێکی دیکە بۆ خۆی زیاد دەکات
 مەودا میدیا-
 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک گەشتێکی دیکە بۆ گەشتەکانی خۆی زیاد دەکات و جگە لە وڵآتانی تورکیا و سعودیا بۆ لەمەوبەدوا گەشتەکانی بۆ ئێرانیش دەستپێدەکات.


هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک رایگەیاندووە، لە مانگی شوباتی داهاتوو گەشت لە نێوان کەرکووک و ئێران دەستپێدەکات. 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک هێشتا وردەکاری شێوازی گەشتەکانی رانەگەیاندووە، بەڵام گەشتەکانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراق و کۆمپانیای ماهانی ئێرانەوە دەبێت. 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک لە ساڵی 2022 کرایەوە و توانی گەشتەکانی لە گەڵ تورکیا و سعودیا رێکبخات و لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لە گەڵ ئێرانیش گەشتەکانی دەستپێبکات.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan