کوردستانی

جوتیارانی هەرێم نیگەرانن لە نەناردنی پارەی گەنمەکەیان لەلایەن بەغداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارانی هەرێم نیگەرانن لە نەناردنی پارەی گەنمەکەیان لەلایەن بەغداوە
مەودا میدیا-
 

نیگەرانی جوتیارانی هەرێم لەسەر نەناردنی پارەی گەنمەکەیان وایکرد وەزیری بازرگانی هەرێم بێتە سەر خەت و دەنگۆی نەناردنی پارەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، نەناردنی پارەی گەنمی جوتیاران پەیوەندی بە بڕیارەکەی دادگای فیداڵییەوە نییە.


ئەو جوتیارانەی تا ئێستا پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە، نیگەرانن لەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵیی عیراق و ترسی فەوتانی پارەکەیان هەیە، بەڵام کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لای خۆیەوە رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی پەیوەندی بە بڕی پارەی گەنمی جوتیارانەوە نییە و حکومەتی ناوەندیش چاوەڕێی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراقە کە رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەکە دەرببڕێت. 

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan