کوردستانی

بڕیار لەسەر راگرتنی دەوام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر راگرتنی دەوام دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سبەینێ كۆبوونەوەیەك دەكرێت و پێشنیار كراوە دەوامی فەرمانبەران رابگیرێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "پێشنیار كراوە كە دەوامی فەرمانبەرانی حكومەت بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا رابگیرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "سبەینێ دوو شەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەت هەیە كە ئەنجومەنی باڵای بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنایەو لەوێ بڕیار لەسەر راگرتنی دەوامی فەرمانبەران دەدرێت".

لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی كرد بە پشوو تا 24ی مانگی ئادار.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان