کوردستانی

لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان هەلی دامەزراندن بۆ پۆلیس دەڕەخسێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان هەلی دامەزراندن بۆ پۆلیس دەڕەخسێندرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێکهێنانی ھێزێکی پۆلیس بۆ قەزای شنگال گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە وەک پۆلیسی شنگال دادەمەزرێن.

مەحما خەلیل، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "پرۆسەی دامەزراندنی ھێزێکی پۆلیس لە شنگال گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی عیراق ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ دامەزراندنی دوو ھەزار و 500 پۆلیس و نووسراوی فەرمیش دەرچووە، لەناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراقیشدا جێگەی دامەزراندنیان بۆ کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەکردووە "لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی پۆلیسەکان بەڕێوە دەچێت و داوام لە حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو دەست بە مەشق و راھێنانیش بکەن، بەڵام دیارە مەشق و راھێنانی پۆلیسەکان دەکەوێتە دوای پەسندکردنی بودجەی عیراق بۆ ئەوەی یەکسەر مووچەیان بۆ دابینبکرێت".

روونیشی کردووەتەوە "ئەرکی ئەو ھێزە پاراستنی سنووری قەزای شنگالە لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە و بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی خەڵکی شنگال خۆیان کۆنتڕۆڵی رەوشی ئەمنیی سنووری خۆیان دەکەن و جێگەی ئەو ھێزانە دەگرنەوە کە ئێستا لە شنگال جێگیرکراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد