کوردستانی

بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین کاری دزی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین کاری دزی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە چەندین کاری دزییان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنووری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنوورە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەلوپەلی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران (م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

هەروەها پۆلیسی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتییان دەکات كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.




س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن