کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان, لە دوانیوەڕۆ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەورە تریشقە، پلەكانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 16 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا, ئاستی باران مامناوەندە لە تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان, لە کاتەکانی شەودا هاتنی بارستە هەوایەکی ساردتر کار لە کەشی ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات بەفر بارین ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 13 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد