خولەکانی جیهان
یانەیەکی بەناوبانگ داوای کانتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
لیڤەرپوڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەنیازە یاریزانی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی نۆگۆلۆ کانتی بگوازێتەوە.
گرێبەستەکەی کانتی لەگەڵ چێڵسی هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و هێشتا هەردوولا نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر نوێبوونەوەی گرێبەستەکە.
بەپێی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپول ستایشی تواناکانی کانتی دەکات و هانی بەڕێوبەرایەتی ڕێدس دەدات بۆ چارەسەرکردنی رێککەوتنەکە لەهاوینی داهاتوو.

ئارسناڵ و تۆتنهام و بەرشەلۆنەش چاودێری بارودۆخی کانتی دەکەن، بەڵام لیڤەرپول ئێستا پێشبڕکێ دەکات بۆ مۆرکردنی رێککەوتن لەگەڵ یاریزانە فەرەنسیەکە.
تۆد پویلی سەرۆکی چێڵسی لەم هەفتەیەدا پەیوەندی لەگەڵ کانتی و بریکاری کارەکانی کرد بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە رازی بکات کە ئۆفەرەکانی دەرەوەی چڵسی بخاتە لاوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز نوێ بکاتەوە.