کوردستانی

دووبارە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و کاتەکەی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووبارە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و کاتەکەی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دووبارە هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە گفتوگۆ بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 28ی کانونی دووەمی 2023 لە شاری سلێمانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan