کوردستانی

کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری کەرکوک کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی لێپرسراوی  یەکەمی حزبە کوردستانییەکان کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک  لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری کەرکوک و بە  سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بە گشتی حزب و لایەنە کوردستانییەکان دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانییان  تاوتوێکرد و جەختییان لەسەر یەکڕیزی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە بە جۆرێک کە وەڵامدەرەوەی واقیعی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بێت.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سەرجەم ئەو گیروگرفتانەش کران کە لەئێستادا بوونەتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتییان.

بەپێی زانیارییەکان حزب و لایەنە کوردستانییەکان جەختیانکردەوە کە لەگەڵ تەواوی داواکاری و خواستەکانی هاوڵاتییان دان و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی پراکتیکی دەنێت.

ئەوەشییان خستەڕوو، لەسەر کۆی پرسەکان هاوڕابوون بە ئامانجی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو گیروگرفتە ئیداری و ئەمنییانەی کە رۆژانە رووبەڕووی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پرسی مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد و کێشەی زەوی و زارە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی مادەی (140) کە لە کارنامەی محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکان بوو.
 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن