کوردستانی

ئەمشەو چەند شەقامێكی سلێمانی دەرمان رێژ دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو چەند شەقامێكی سلێمانی دەرمان رێژ دەكرێن

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لە ئەمشەوەوە كاری رشتنی دەوام لە شەقامەكان دەكرێت و داوا دەكات شۆفێران تا دەتوانن نەچنە ئەو شوێنانەی كە كاری تێدا دەكرێت.

بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی"ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی ناو شاری سلێمانی دەكەین لەكاتژمێر 10ی ئەمشەوەوە، پرۆسەی پاكژكردنەوە بە دەرمان لە چەند شەقامێكی سلێمانی دەستپێدەكات".

ئاماژە بەوەشكراوە "داوا لە شۆفێران دەكەین بەگوێرەی توانا نەچنە ئەو شوێنانه پرۆسەكەی تیادا ئەنجام دەدرێت و هاوكات سەرجەم دوكاندارەكان ئاداگادار دەكاتەوە ناو دووكانەكانیان پاكژ بكەنەوە".

ئەو شوێنانەی دەرمانی تیا دەڕێژرێت تیمی یەكەم لەبەردەم پاڵاسەوه بەرەو شەقامی مامۆستایان و شەقامی بانە زیله سوتاوەكە وشەقامی پیرەمێرد تا پاركی دایك، و تەواوی سەنتەری شار".

تیمی دووەم هەرلەبەردەم پاڵاسەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا و سابونكەران تا لای سەراو لەویشەوە بۆ شەقامی گۆران، دواتر لەسەراوە بۆ شەقامی كاوە تا شەقامی چوارباخ‌و گەڕانەوە بۆ لای پاڵاس.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان