کوردستانی
پارتی و کۆمەڵی دادگەری لە هەولێر کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی دادگەرییان کرد لەهەولێر و وەک خۆیان دەڵێن، تەوەری گفتگۆکانیان پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندیی نێوان هەردوولا بووە.
لەدوای ئەوەی شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیان کرد لە هەولێر، هەریەک لە وتەبێژی پارتی مەحموود محەمەد و عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایانگەیاند هەردوولا لە سەر هەڵبژاردن و دوایین رووداوەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق قسەیان کردووە.
لای خۆیەوە وتەبێژی پارتی مەحموود محەمەد رایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەردوولا و پرۆسەی هەڵبژاردن لە نێوانیان تاووتوێکراوە.
لای خۆشییەوە عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی دادگهری كوردستان رایگهیاند، ئەوان وەک كۆمەڵی دادگهری لهگهڵ دواخستنی ههڵبژاردنەكان نیین و سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ پارتی راشیگەیاند، دەکرێت پەیوەندیی نێوان هەردوولا ئاسایی بێت و ئەوان حزبێکی ئۆپۆزسیۆنن و بەردەوام قسەی خۆیان هەبووە.
لە هەفتەی رابردووەوە، زنجیرە کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و بڕیار وایە بە زووترین کات یەکێتی و پارتی بۆ جاری دووهەم لە هەولێر کۆببنەوە، سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکانیش پرسی هەڵبژاردنە.
ژ.م
بیروڕا


