کوردستانی

زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
مەودا میدیا-


زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ جارێکی دیکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی پێنجەمدایە.

 
بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) لە ساڵی 2023 دا بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، كە بەراود لەگەڵ ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبووەتەوە.

ئەم لیستە نوێیەی پێگەی (Webometrics)، كە لەنوێترین راپۆرتی ئەمساڵیدا بڵاویكردوەتەوە، تێیدا بەپێی زۆری citationی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كردووە.

هەرلە راپۆرتەكەی پێگەی (Webometrics) دا، هاتووە لە  2023 دا (45231)، سایتەیشتنی هەبووە، كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرەو پێشچوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش.

سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژنەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە (Google Scholar)، وەرگرتووەو لە تۆێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، بۆ ئەمساڵیش بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستایان و فەرمانبەرەكان زانكۆی سلێمانی توانی باشترین ریكۆرد لەسەر ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ تایبەت و حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا لە پلەی یەكەمدا بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

https://univsul.edu.iq/en/news/2616/C-CC-34-C




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە