کوردستانی

هەشت مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا کرا
مەودا میدیا-

دژه‌ تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە هه‌شت مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران، ئاماژە بەوەکراوە دوو لە مووشەکەکان لە سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی شوبات 2023 دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:45 هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران".

لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە "دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن