کوردستانی

بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوبات و سبەینێ چوارشەممە 2ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 16 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان هەندێکجار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت, لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات، بەفر بارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەل باران، پلەكانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 14 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد