کوردستانی

بەغدا داوای پارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا داوای پارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵایەک لە دادگای فیدراڵیی عیراق تۆمارکراوە و داوای گەڕاندنەوەی زیاتر لە 118 ملیار دینار دەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ حکومەتی عیراق.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داوایەکی عیراق لە هەرێم بۆ رادەستکردنی زیاتر لە 118 ملیار دینار وەک قەرەبووی ناردنی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ هاوڵاتییان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "وەزارەتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق رێککەوتوون لە مەودوا پارەکە بنێرن بۆ حکومەتی عیراق لە بەرانبەر کشاندنەوەی سکاڵایەک دژی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عیراق".

ئاماژەی بەوەکردووە "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق قسه‌مانکردووه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌ی رابردوو رۆیشت و له‌ مانگی 11ی ساڵی پاره‌وه‌ وا ریککه‌وتووین که‌ پاره‌که‌یان بده‌ینێ، ئەوانیش به‌رانبه‌ر بەوە هه‌ڵده‌ستن به‌و پابه‌ندبوونانه‌ی له‌سه‌رشانیانه‌".

حکومەتی عیراق مانگانە بڕێک لە خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکات کە لە هەرێمی کوردستان بە "بایەعی" ناسراوە لە بەرانبەر دابینکردنی ئەو خۆراکە، هاوڵاتییانی عیراقی بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەیان بڕی 750 دینار دەدەن بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کە دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێن لە ساڵی 2004وە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕێک لەم پارانەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عیراق و بەمەش زیاتر لە 118 ملیار دینار لای حکومەتی هەرێم کەڵەکە بووە، لەسەر ئەم پرسە لەمیا هاشم موسەوی، بەرپرسی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراکی عیراق سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عیراق تۆمارکرد و داوای گێڕانەوەی ئەو پارەیەی کرد لە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە 28ی شوباتی 2023 دانیشتنی دادگا ئەنجام بدرێت.

د،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە