کوردستانی

نرخی سەوزە و میوە بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی سەوزە و میوە بەرزبووەوە
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕەکان بە تایبەتیش نرخی سەوزە و میوە بە جۆرێک نرخی بەشێک لە بەرهەمەکان هەزار دیناریان تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ 1ی شوباتی 2023 سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی ئەو سەوزە و میوانەی کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن بەرزبووەتەوە، لەبەرئەوەی ئێران گومرگی خستووەتەسەر".

 لە درێژەی قسەکانیدا سەروەر عەلی ئاماژەی بەوەدا "نرخی هەریەکە لە تەماتە دەگاتە هەزار دینار و پیاز تاوەکو هەزار و 600 دینار و مۆزیش بۆ هەر کارتۆنێک لەنێوان 28 بۆ 30 هەزار دیناردایە".

روونیشیکردەوە "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە بۆ بەرزی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە کە لەم دواییانەدا هەر 100 دۆلارێک بەرانبەر بوو بە 168 هەزار و 500 دینار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن