کوردستانی

لەبارەی هاتوچۆکردن لە دەراوزەیەکی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هاتوچۆکردن لە دەراوزەیەکی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان

تیمەکانی پاراستنی رێگەوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر شەپۆلێکی بەفربارین کە کاریگەری لەسەر هاتوچۆی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران هەبێت.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەفربارین کاریگەری لەسەر هاتوچۆی دەروازەکە نەکردووە تیمەکانی خۆمان بە هاوکاری تیمەکانی پاراستنی رێگەوبانی سۆران لە ئامادەباشیدان و بەردەوام رێگەکان پاکدەکەنەوە".

روونیشیکردەوە "رۆژی یەکشەممەی رابردوو چەند کاتژمێرێک ئاستەنگ درووستبووە و بە خێرایی توانرا چارەسەری بکەن، لەئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵانە بەفرێکی زۆر لە ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبارێت و ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییان و جموجوڵە بازرگانییەکان دروستدەکات، بۆیە پێش هاتنی وەرزی سەرما تیمەکانی پاراستنی رێگەوبانی سۆران ئامادەکاری تەواودەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد