کوردستانی

هاوڵاتییەکی کورد لە رێگەی رۆشتن بۆ ئەوروپا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەکی کورد لە رێگەی رۆشتن بۆ ئەوروپا خنکا
مەودا میدیا-
 

گەنجێکی باکووری کوردستان لەرێگای رۆشتن بۆ ئەڵمانیا خنکا، دوای ماوەیەک توانرا لەرێگەی براکەیەوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و بهێنرێتەوە کوردستان.


گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بەناویی دائیم توران کە خەڵکی باکووری کوردستانە لەدوای ئەوەی بڕیاری کۆچدەدات، لەگەڵ خێزانێکی کورد رێگای رۆشتن دەگرێتەبەر، بەڵام دوای ماوەیە تەرمەکەی دەهێنرێتەوە.

دائیم توران لەدوای ئەوەی بە قاچاغ لەگەڵ ئەو خێزانە کوردە ویستوویانە بگەنە ئەڵمانیا، بەڵام بەلەمەکەیان لە روبارێکی کرواتیا نوقم دەبێت، دوو منداڵی خێزانەکە دەکەونە ناو ئاوەکە و دائیم هەوڵی رزگارکردنییان دەدات، لەدوای ئەوەی یەکێک لەمنداڵەکان رزگار دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەویی دیکەیان رزگار بکات خۆی دەخنکێت.

لەدوای ماوەیەک و گەڕان بەدوایدا، براکەی دەیناسێتەوە و تەرمەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ باکووری کوردستان.

دائیم لەرێگای قاچاخەوە ویستوویەتی بەمەبەستی کارکردن بگاتە ئەڵمانیا، بەڵام نەیتوانی.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن